لە ٢٤ـی تەمموزی ١٩٢٣دا سەرکەوتووانی جەنگی جیهانی یەکەم و تورکیا پەیمانی لۆزانیان لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆ کرد و پەیمانی سیڤەر هەڵوەشایەوە و کۆتایی بە خەونی دەوڵەتی کوردی هێنرا.
ڕێککەوتنی سیڤەر بە چەند هۆکارێک هەڵوەشایەوە، لەوانە “کەمالیستەکان بەهێزبوونێکی زۆریان بینیبوو، بە تایبەت لەلایەن عیسمەت ئونۆی، سەرکردەی کەمالیستەکانەوە کە هەر لەسەرەتاوە دژی ڕێککەوتنەکە بوو”.
ههروهها ههرچهنده پێشتر بهریتانیا پاڵپشتی له كهمالیستهكان نهكردبوو، بهڵام لاوازی سهركردایهتی كورد و نهبوونی كۆدهنگی و ههروهها دهستێوهردانی روسیا و پشتیوانی له تورك و كهمالیستهكان، بهریتانیایان ناچار كرد ههڵوێستی خۆی بگۆڕێت.
هۆکارێکی تریش ئەوە بوو کە ئیتالیا و فەرەنسا ئەو مافانەیان پێداون کە پێشتر نەیانبوو، بۆیە بەریتانیا پێویستی بە کارێک بوو بۆ ئەوەی دۆستەکانی لەدەست نەدات.
لە ئەنجامی ئەو شتانەی پێشوو، هەروەها هۆکاری دیکەی وەک ململانێی ئەرمینیا و یۆنان، رێککەوتننامەی سیڤەر هەڵوەشایەوە و رێککەوتننامەی لۆزان واژۆ کرا.
مادەکانی ٣٧ تا ٤٥ لە ڕێککەوتنی لۆزان گرنگترینیان بوون، چونکە باسیان لە مافی کەمینەکان دەکرد لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، لە ماددەی ٣٧ـدا هاتووە، “حكومەتی توركیا مافی دەركردنی هەر بڕیارێكی هەیە كە نەگونجا لەگەڵ بڕیار و بەرژەوەندییەكانیدا.
بەپێی ماددەی ٣٨، “حكومەتی توركیا بەڵێن دەدات بەرگری لە ماف و موڵك و ئازادیی هاووڵاتیانی توركیا بكات بەبێ ڕەچاوكردنی زمان و ڕەگەز و ئایین”.
لە مادەی ٣٩ زیاتر دەڵێت “حکومەتی تورکیا نابێت ڕێگری لە هیچ کەسێک بکات کە ملکەچی سەروەری تورکیا بێت”. دەتوانن بەشداری هەر چالاکیەکی ئایینی، بازرگانی، ڕۆژنامەوانی، یان سیاسی بکەن.
لە پەیمانی لۆزاندا باسی کورد و کوردستان نەکراوە، باسی ئەرمەنەکانیش نەکراوە، تەنانەت باسی پەیمانی سیڤەریش نەکراوە.
لە پەیمانی لۆزاندا کورد وەک نەتەوە یان تەنانەت وەک کەمینەیەکی بچووک لە تورکیا دانپێدانراو نییە.
تورکیا دەبێ مافی زمانەوانی و هەروەها مافی کەمینەکانی جگە لە موسڵمانان دابین بکات.
لۆزان وەك ئەوە باسی كوردی كردووە وەك ئەوەی كە نەبێت، تەنانەت ئەرمەنەكان هەلومەرجیان باشتربووە، چونكە ئەوان وەكو كەمینەیەكی ئاینی لەتوركیا دانیان پێدانراوە و ناویان نەهاتووە، بەڵام وەكو كەمینەیەك دانیانپێدانراوە.