دەزگای لوتکە ڕایدهگهیهنێت، چوار کۆچبەری نایاسایی لە کاتی هەوڵدانیان بۆ بڕینی سنووری تورکیا – یۆنان لە بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا.
رۆژی سێ شهممه 25_ی تهموز_ی 2023 دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، “دوێنێ لە پارێزگای ئەدیرنە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا چوار کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکی کەپسدا دۆزراونەتەوە، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببڕن بەرەو یۆنان و دوای ئەوەی کە تیمە پزیشکییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە کۆچبەرەکان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بوون”.
باسی لهوهش كرد دوو لە کۆچبەرەکان لەناو بارهەڵگرەکەدا گیانیان لەدەستدابوو و دووانەکەی دیکەش دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چوار کۆچبەرە بەبێ ئاگاداری شۆفێرەکە چوونەتە ناو بارهەڵگرەکەوە وبێ جووڵە ماونەتەوە لەناو بارهەڵگرەکەدا، تا ئێستا ناسنامەیان دیار نییە.