ئیتاڵیا و توركیا داوای میواندرایکردنی یۆرۆی 2032 دەکەن

هەریەکە لە وڵاتەکانی ئیتاڵیا و تورکیا داواکاریان پێشکەشکردوە بۆ میواندریکردنی یۆرۆی 2032.

هەردوو وڵاتی ئیتاڵیا و تورکیا داواکاریەکی فەرمیان پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کردوە تا پێکەوە بەهاوبەشی میوانداری یاریەکانی جامی یۆرۆی 2032 بکەن.

پێشتر ئیتاڵیا و تورکیا تاکە پاڵێوراو بوون بۆ وەرگرتنی مافی میواندرایکردنی ئەو پاڵەوانیەتیە پێش ئەوەی بڕیاری ئەوەبدەن کە پێکەوە بەهاوبەشی میواندریەکە وەربگرن دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و تورکیا لەسەر ئەو بڕیارە ڕێکەوتنیان ئەنجامدا.

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی ڕایگەیاند کە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیان بڕیاریداوە هەموو توانای خۆی بەکاربهێنێت تا لەگەڵ تورکیا میوانداری جامی یۆرۆی 2032 بکەن کە پێشتر ئەو ئەزمونانە سەرکەوتنی دیاری بەدەستهێناوە لە یۆرۆی 2008 و 2012 و 2020، لەبەرئەوە هەوڵدەدەن باشترین پلان بۆ ئەو پاڵەوانیەتیە دابڕێژن.

پەیوەندیدار