قۆناغی گەرمبوونی زەوی کۆتایی هاتووە و سەردەمی کوڵانی زەوی دەستی پێکردووە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، “مرۆڤایەتی لە دۆخێکی سەختدایە، ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی و خزمەتگوزاری کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا، پشتڕاستییان کردەوە تەمموزی 2023 گەرمترین مانگە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تۆمار کرابێت، هەروەها پلەکانی گەرمای زەریاکان لەم کاتانەی ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، زیانەکانیش ئاشکرا و کارەساتبارن”.
سکرتێری گشی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، لە ئەمه‌ریکای باکوور، ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا ئه‌مساڵ هاوینێکی سەختە، قۆناغی گەرمبوونی زەوی کۆتایی هاتووە و سەردەمی کوڵانی زەوی دەستی پێکردووە، سەرکردەکان بەبێ گومان و بەهانە دەبێت سەرکردایەتی بکەن، ئێستاش دەتوانین بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە 1,5 پلەی سلیزی سنووردار بکەین، وڵاتانی کۆمەڵەی 20 لە %80ی گازە دەردراوەکان بەرپرسیارن، دەبێت کاری زیاتر لەپێناو بەپاکڕاگرتنی کەشوهەوا بکەن

پەیوەندیدار