ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بۆ ڕای گشتی


بە لەبەر چاوگرتنی هەستیاریی دۆخی ناوچە کوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە فراوانبوونی مەودای لێکترازان و بەرجەستەبوونی یەکڕیزیی کوردستانی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان :

  1. تەئکید لەسەر پێویستیی یەک لیستی و پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی دەکاتەوە لە نێوان هەموو لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
  2. جارێکی دیکە تەئکید لەسەر زەرورەتی هەبوونی یەکخستنی هەڵوێستی سیاسی و کارنامە و بەرنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی دەکەینەوە بۆ بەڕێوەبردن و بەرنگاربوونەوەی تەحەددیەکانی سیاسەتی بە عەرەبکردن و ئاسایی کردنەوەی ڕەوشی ئەم ناوچانە و جێبەجێکردنی ماددەی 140، کە ڕێککەوتن لەسەر کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی و پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی خواستێکی نەتەوەییە و زامنی یەکڕیزیی کوردستانی دەکات.

29ی تەمموزی 2023

پەیوەندیدار