لە ویلایەتی خەیبەر پاهتونهوا لە پاکستان، هێرشکرایە سەر کۆنگرەی پارتی کۆمەڵەی عولەمای ئیسلام کە یەکێکە لە هاوبەشانی حکوومەتی هاوپەیمانی و، بەهۆیەوە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 80 کەسی دیکە برینداربوون.
لەو هێرشەدا کە لە بەشی ناوەوەی ئەو بینایەی کۆنگرەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت روویداوە، 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 80 کەسیش برینداربوون.
پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 500 کەس بەشداریان لەو کۆنگرەیەدا کردبێت، لەبەرئەوە نیگەرانی هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.
تائێساش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.
بەپێی ئاماری پەیمانگای پاکستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و پێکدادانە ئەمنییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کردە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە بەراورد بە 2022 سەدا 79 زیادی کردووە