بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە گوندەکانى کانی هەرمێ و تەیمەز لە سنوورى پێنجوێن دوو ئاگر کەوتنەوە و لە ئەنجامدا ٨٠ دۆنم، پووش و پاوان و داری سرووشتیی و باخى هاوڵاتیان سووتان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڵاوی کردەوە، دوو ئاگرى فراوان لە گوندەکانى کانی هەرمێ و تەیمەز لە سنوورى شارەدێى گەرمکى سەر بە شارۆچکەى پێنجوێنـی سەر بە پارێزگاى سلێمانى کەوتەوە.
ئاماژهی بهوهش كردووه، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە ٨٠ دۆنم لە پووش و پاوان و دار و باخى هاوڵاتیان لە ناوچەکەدا سووتاوە و زیانێکى زۆریش بە سرووشتى ناوچەکە گەشتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ ڕووداوەکانى کەوتنەوەى ئاگر لە ناوچە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان ڕووى لە زیادبوون کردووە و بەهۆیانەوە هەزاران دۆنم لە پووش و پاوان و ڕەز و باخ و دانەوێڵەی هاوڵاتییان سووتاون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە چەند کەسێک بە تۆمەتى ئاگربەردانی بە ئەنقەست دەستگیر کراون.