وادەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان دیاریکرا

سەرۆکایەتی هەرێم رۆژی ٢٥ی شوباتی ساڵی داهاتووی وەک وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم دیاریکرد.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 3_ی ئاب_ی 2023 دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆنرانگره‌یه‌كی رۆژنامەونیدا رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێم بە پشتبەستن بە بڕگەی دووەم لە ماددەی ١٠ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم رێکەوتی ٢٥ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٤ وەک وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دیاریکرا.

باسی له‌وه‌ش كرد، هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێم پابەند دەبن بە هەماهەنگی لە گشت کاروچالاکییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد لە رۆژی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ئەم بڕیارەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژنامەی وەقایعی فەرمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

پەیوەندیدار