ئۆپێك: پابەندین لەپلانی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا كۆتایی 2024

لیژنەی وەزاری هاوبەش بۆ چاودێریكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەكۆمەڵەی ئۆپێك بڵاویكردەوە: وڵاتانی ئەندام لەكۆمەڵەی ئۆپێك پابەندن بەرێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا كۆتایی ساڵی 2024 دا.

لیژنەی وەزاری هاوبەش بۆ چاودێریكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەئۆپێك رایگەیاندوە: لەمانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدەدەن، وئاماژەی بەپابەندبوونی ئەندامانی ئۆپێك كردۆتەوە لەكەمكردنەوەی بەرهەمهێنان كەلە ساڵی 2023 دا لەسەری رێككەوتوون.

ئۆپێك پڵەس لەدوایین كۆبوونەوەی خۆی لەمانگی شەشی رابردوو دا، رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرێژەی یەك پۆینت 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە تا كۆتایی ساڵی 2024 دا.

پەیوەندیدار