یەکەم، خواردنی تەندروست:
خواردنی سەوزە و میوە و لەدیارترینیان شیلک، گێزەر، سێو و مۆز،یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێن دەدەن، دوورکەوتنەوە لە زۆر خواردنی گۆشتی سور.
دووەم، تیشک خستنەسەر جۆریەتی نەك چەندیەتی:
خواردنی بڕێکی زۆر لە پڕۆتین کە جەستەمان پێویستیيەتی و کەمکردنەوەی کاربۆهایدرەیت، خواردنی بەشێکی کەمی پڕۆترین باشترە لە خواردنی بڕێکی زۆری کاربۆهایدرەیت کە جەستە تێرناکات.
سێیەم، خواردنی پاقلەمەنییەکان وەکو فاسۆلیا و پاقلە و نیسک کە رێژەی شەکر لە خوێن دادەبەزێنن.
چوارەم، خواردنی چەوری تەندروست:
ئەو چەورییانە لە ماسی و ئەڤۆکادۆ و چەرەساتدا هەیە و چەورییە زیان بەخشەکان زیاتر لە خواردنە سورەوەکراوەکاندا هەیە.
پێنجەم، لەکاتی وەرگرتنی دەرماندا رەچاوی خواردنیش بکرێت:
خواردن کاریگەری لەسەر ئەو دەرمانە هەیە کە وەردەگرێت، پێویستە رەچاوی ئەوە بکرێت کام جۆری خواردن کاریگەری لەسەر جەستە دروست ناکات و تەندروستی ناخاتە مەترسییەوە.
چیا جەمال