حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان جەخت لەسەر پێویستیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکا

لە ئاکامی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا،جگە لە زیان گەیاندن بە پێگەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان و دروستبوونی بۆشایی پەرلەمانی، هیچ ئەنجامێکی دیکە نەهاتە کایەوە.
بۆ کۆتایی هێنان بەو ڕەوشە، راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 25ی شوباتی 2024، وەکوو دوا وادە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، کاتێکی گونجاوە و پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و سەرخستنی پرۆسەکە بە شێوەیەکی دیموکراسی بکەن لەو کاتەدا.

مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

5ی ئابی 2023

پەیوەندیدار