وەزارەتى خوێندنى باڵا لیستى ناوى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاو دەکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان هەیە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێم بڵاویكردووەتەوە،”لەبەر ڕۆشنایى یاساى زانکۆ تایبەتەکان کە لە پەرلەمانى کوردستان پەسەند کراوە مۆڵەتى کردنەوەى بە زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە شارەکانى هەرێمى کوردستان داوە”.
وەزارەتەكە ڕایدەگەیەنێت،”جگە لەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەى لە لیستى هاوپێچدا هاتوە و پابەندى مەرج و ڕێنماییەکانى وەزارەتن، هیچ زانکۆ و پەیمانگەو کۆلێژە زانکۆییەکى تر لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان مۆڵەتى پێنەدراوە و باوەڕپێکراو نیە جگە لە لیستی ئاماژە پێکراوی خوارەوە”.
زانکۆ تایبەتەکانى سنورى هەولێر:
زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک
زانکۆى جیهان – هەولێر
زانکۆى لوبنانى فەرەنسى
زانکۆى نۆلج
زانکۆى بەیان
زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى
زانکۆى کاسۆلیک
کۆلێژى قەڵاى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى
زانکۆ تایبەتەکانى سنورى سلێمانى:
زانکۆى ئەمریکى لە عێراق/ سلێمانى
زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى
زانکۆى جیهان – سلێمانى
زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک/ لقى سلێمانى
زانکۆى قەیوانی نێودەوڵەتی
کۆلێژى گۆیژەى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى
زانکۆ تایبەتەکانى سنورى دهۆک:
زانکۆى جیهان – دهۆک
زانکۆى نەورۆز
پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى هەولێر:
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز
پەیمانگەى نۆبڵى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى ئایندە
پەیمانگەى تەکنیکى هەیبەت سوڵتان
پەیمانگەى تەکنیکى گەشەى تایبەت
پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى سلێمانى:
پەیمانگەى تەکنیکى کوردستان
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لە کەلار
پەیمانگەى تەکنیکى ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا
پەیمانگە تایبەتەکانى سنورى دهۆک:
پەیمانگەى تەکنیکى دهۆکى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى ئاراراتى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز لقى زاخۆ