بایرن میونشن دوای دانوستانە درێژخایەنەکانی لەگەڵ سپێرزی ئینگلیزی، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ شەممە، گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی واژۆکرد.
هاری كین ڕۆژی هەینی گەیشتە شاری میونشن و بە سەرکەوتوویی لە پشکنینە پزیشکییەکان دەرچوو.
بەگوێرەی مانوێل ڤیپ، ڕۆژنامەنوسی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت، کەین پێشتر گرێبەستی گواستنەوەی خۆی بۆ بایرن واژۆکردبوو.
لای خۆیەوە میگێل دیلانی، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی “ئیندیپێندنت” بڵاویکردەوە، بایرن سورە لەسەر تەواوکردنی واژۆکردنی سەرجەم گرێبەستەکان ، بۆ ئەوەی هاری كین تۆمار بکات، بەو هیوایەی پەیوەندی بە یاری جامی سوپەری ئەڵمانیاوە بکات.