دیداری نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە دیداری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جەخت لەسەر پێویستیی یەکڕیزیی کوردستانی کرا.

شاندی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستیی بەڵێن عەبدولڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، سەردانی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن شاندێکی ڕێبەری حزبی دێموكرات بە سەرپەرستیی مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشوازییان لێ کرا.

لە دیداری شاندی هەردوولادا، گفتوگۆ و ڕا گۆڕینەوە لەسەر پەرەسەندنەکانی ڕەوشی سیاسی کوردستان و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر پێویستیی پتەوكردنی یەکڕیزیی کوردستانی و بەرنگاربوونەوەی ئالنگاریەکانی بەردەم بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان کرایەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە بەردەوامی پێوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا.

پەیوەندیدار