وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، لە چوارچێوەی بودجەی گشتیدا تەرخانکردنی 40 هەزار قەرزی لە ماوەی 3 ساڵدا تۆمارکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجانی بێکار، بە ڕێژەی 1200 قەرز وەرگری ساڵانە.
عەباس فادل عەباس، بەڕێوەبەری بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەیی لە وەزارەت بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاگەیاندووە: “وەزارەت لە بودجەی گشتی سندوقی قەرزدان بڕی ترلیۆنێک و 400 ملیار دیناری تەرخانکردووە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەنجان، ئێستا وەزارەت سەرجەم ڕێکارەکانی تەواوکردووە”.
لە ماوەی سێ ساڵدا 40 هەزار قەرز دەدرێت بە نزیکەی 1200 قەرزوەرگر کە ساڵانە لە داتابەیسی وەزارەتدا تۆمار دەکرێن،هەروەها ئاماژە بەوەدراوە کە قەرزەکان بۆ 20 , 30 , 50 ملیۆن دینار زیاد کراوە.
بەپێی جۆری پڕۆژەکە، یاسای نوێی قەرزکردن بەشداری لە دروستکردنی پڕۆژەی هەلی کاری ڕاستەقینە بۆ گەنجانی عێراق دەکات، دوای تەواوکردنی خولەکانی ڕاهێنان بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە و شیاوبوونیان بە شێوەیەکی دروست، دەخرێنە بازاڕی کارەوە.
ئەوەشەشی خستەروو، ئەو قەرزانە بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکان دەدرێت، هەروەها میکانیزمی نوێ بۆ پێدانی ئەو قەرزانە لە چوارچێوەی ستراتیژی نوێی وەزارەتدا دەبێت.
وەک چۆن لیژنەکان لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە پێکهێنراون بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە توانای ئابووری پڕۆژەکانی قەرزوەرگرەکان و بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە بڕی قەرزەکە دیاری دەکرێت.
بە ئاماژەدان بەوەی بڕی قەرزەکە بە شێوەی دوو پارەدان دەگەیەنرێتە قەرزوەرگر و پڕۆژەکەش لەلایەن وەزارەتەوە بۆ ماوەی ساڵێک بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.