رێکخراویێكی ئەوروپی ڕایدهگهیهنێت، لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا زیاتر لە ٦٠٠ کۆچبەریان لە دەریای ناوەڕاستدا رزگارکردووە.
ئەمڕۆ شەممە 12ی ئاب_ی 2023 رێکخراوی ئێس ئۆ ئێس مێدیتێریانی ئەوروپی راگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی رزگارکردنی زیاتر لە ٦٠٠ کۆچبەریان لەڕێگەی کەشتی ئۆشن ڤیکینگ لەسەر رێگای نێوان سفاکس لە تونس و دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا ئەنجامداوە.
باسی لهوهش كردووه، دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا بەشداربوون لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە و بەگشتی ٦٣٢ کۆچبەر رزگارکراون.
ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارە بەشێکی ئەو کۆچبەرانەی ڕزگارکراون بگوازرێنەوە بۆ کەناری لامپێدوسا، بەشێکی دیکەشیان بۆ سیڤیتاڤێکیا لە باکوری ڕۆژئاوای ڕۆما بگوازرێنەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، شاری سفاکس کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی تونس بووەتە ناوەندێکی سەرەکی بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لەڕێگەی تێپەڕاندنی دەریای ناوەڕاست بۆ وڵاتانی ئەوروپا کۆچبکەن.