ماوەی مانگێك تۆماركردنی ناوی دەنگدەران درێژكرایەوە

جێگری بەرپرسی ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە هەولێر رایگەیاند، درێژكردنەوەی ماوەی مانگێك بۆ تۆماركردنی ناوی دەنگدەران تەنها هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.بۆتان شێركۆ جێگری بەرپرسی ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە هەولێر رایگەیاندوە: دوای ئەوەی لە12ی ئەم مانگەوە وادەی تۆماركردنی ناوی دەنگدەران كۆتایی پێهات.بۆتان شێركۆ ئەوەی خستەڕوو، بۆ ماوەی یەك مانگ لە هەرێمی كوردستان درێژكرایەوە، تۆماركردنی ناوی دەنگدەران ئەوانەی دەیانەوێت ناویان تۆمار بكەن بەردەوام دەبێت.

پەیوەندیدار