بەڕێز: هەیئەتی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەت: پەیامی پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم…
بەبۆنەی یادی 78 ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، بە ناوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و هەموو پێشمەرگە و ئەندامە تێكۆشەرەكانتان دەکەین، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێگەیەکی مێژوویی و خەباتگێڕانەی بەرزی هەیە لە نێو بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەگشتی و لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، بۆیە ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ بەهێزتر کردنی حیزبی دێموکرات و بەرەو پێشبردنی خەبات لە پێناو ئازادی و بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجە مەزنەکانی گەلی كوردستان .
یادی 78 ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاتێک دایە، کە جیهان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت، گەلی کورد لە بەردەم ئەزموونێکی نوێی تێکۆشانی ئازادیخوازانە دایە، ئەم قۆناخە بێ ئاستەنگ و بەربەست نییە، ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان جەخت لە سەر ئەو ڕاستییە دەکەینەوە، کە بەرپرسیارێتی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە پێویستی بە پتەوكردنی یەکێتیی و یەکڕیزیی کوردستانیمان هەیە.
هەر لەو بۆنە مێژووییەدا، ئارەزووی خۆمان بۆ بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولامان دووپات دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا..
مەكتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان
15ی ئابی 2023