حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان یادی 77 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکات

بۆ بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی 16ی ئاب، یادی 77 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەین‌ و هیوادارین ئەم یادە مێژووییە دەرفەتێک بێ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و تەبایی و یەكڕیزی‌ و بەرەو پێشبردنی خەبات لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی كوردستان .
بەڕێزان..
یادی 77 ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموكراتی کوردستان لە کاتێک دایە ، کە جیهان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێ، هاوکات هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و لە عێراق دا، لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریی گەورە دایە، لێکەوتەکانی ئەم ڕەوشە بە گشتی و لێکترازانی سیاسی لە نێوەخۆدا، لە هەموو لایەك دەخوازێ بە دیدگایەكی سیاسی نوێ بەرپرسیارییەتی ئەرکە هاوبەشەکانی قۆناخەکە لە ئەستۆ بگیرێ و ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی پاك‌ و دیموکراسی بکرێت و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان دەستەبەر بکرێت .
هەر لەم بۆنەیەدا ، جارێكی دیكە جەخت لە پەیوەندی دۆســتانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
16ی ئابی 2023

پەیوەندیدار