لەماوەی ئەمساڵدا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ھاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەس لە ژمارەیەک لە وڵاتانی جیھان.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ھەر وڵاتێکی جیھان پێویستی بەھاوکاری بێت رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەر رێگری لێنەکرابێت، راستەوخۆ ھاوکاری گەیاندووەتە ئەو وڵاتانە، بەڵام لە زۆر وڵاتیش رێگری دەکرێت لەگەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی رووداو و شەڕ و ململانێکان.
وتیشی، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لە ٦٩ وڵاتی جیھان ھاوکارییان گەیاندووەتە زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن کەس.