یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) ناوی ئه‌و 3 یاریزانه‌ی ئاشكرا كرد كه پاڵێوراوی كۆتایین بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا له وه‌رزی 2022-2023.
سێ یاریزانه‌كه پێكهاتوون له
یه‌كه‌م: كیڤن دی برۆین (مانچێسته‌ر سیتی ـ به‌لجیكا)
دووه‌م: ئێرلینگ هالاند (مانچێسته‌ر سیتی ـ نه‌رویج)
سێیه‌م: لیۆنێل مێسی (پاریس سانجێرمان ـ ئارجێنتینا) ئێستا له ریزی یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مه‌ریكی یاریی ده‌كات

ئه‌م یاریزانانه‌ش ناویان له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی له 3 پله‌كه‌ی پێشه‌وه بن.
چواره‌م: ئیلكای گوندۆگان ـ مان سیتی
پێنجه‌م: رۆدری ـ مان سیتی
شه‌شه‌م: كلیان ئێمباپێ ـ پاریس سانجێرمان
حه‌وته‌م: لوكا مۆدریچ ـ كرواتیا
هه‌شته‌م: مارسێلۆ برۆزۆڤیچ ـ ئینته‌ر میلان ئێستا له نه‌سڕه
نۆیه‌م: دیكلان رایس ـ وێستهام یونایتد ئێستاش له ئارسێناڵه
ده‌یه‌م: ئالێكسیس ماك ئالیستێر ـ برایتۆن ئێستاش له لیڤه‌رپووله
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه له‌نێو لیستی پاڵێوراوه‌كاندا ناوی كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له ریزی شه‌شه‌مین باشترین یاریزانی ئه‌وروپا تۆمار كراوه.
بڕیاره یه‌كێتی تۆپی ئه‌وروپا له ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2023-2024، ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا بكات كه له ڕۆژی 31ی ئه‌م مانگه له شاری مۆناكۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌رسێ یاریزانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها له ڕیزی یانه‌كه‌یان له وه‌رزی ڕابردوو پێشكه‌شیان كردووه، هه‌ڵبژێردراون.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بۆچوونی ڕاهێنه‌ری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی به‌شداربوو له خول و پاله‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانیش له ڕاپرسییه‌كه‌دا به‌شداربوونه و ده‌نگیان داوه.
3 به‌ربژێری باشترین راهێنه‌ری ئه‌وروپا
یه‌كه‌م: پێپ گواردیۆلا (مانچێسته‌ر سیتی)
دووه‌م: سیمۆنی ئینزاگی (ئینته‌ر میلان)
سێیه‌م: لوسیانۆ سپالێتی (ناپۆلی)
