حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان 28مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان پیرۆز دەکات

بەڕێز: هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

بەڕێز: مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

بابەت: پیرۆزبایی

سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 28 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیگ گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین‌ و هیوادارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و بەرەو پێشبردنی خەبات لەپێناو بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی كوردستان .

بەڕێزان..

یادی ساڵەی 28 دامەزرانی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی کوردستان لە کاتێک دایە ، کە جیهان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێ، هاوکات هەرێمی کوردستان لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریی نێوەخۆیی و دەرەکی دایە، لێکەوتەکانی ئەم ڕەوشە بە گشتی و لێکترازانی سیاسی لە نێوەخۆدا، لە هەموو حزبە سیاسییەکانی کوردستان دەخوازێ بە دیدگایەكی سیاسی نوێ بەرپرسیارییەتی ئەرکە هاوبەشەکانی قۆناخەکە لە ئەستۆ بگیرێ و ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی دیموکراسی و پاک و بێگەرد بکرێت، کە دەستەبەری تەبایی و سەقامگیریی سیاسی بکات. هەر لەم بۆنەیەدا ، جارێكی دیكە جەخت لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆســتانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان‌ و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەكەینەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا

 

مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
24ی ئابی 2023

پەیوەندیدار