ئاژانسی بلومبێرگ: توركیا دەیەوێت هەرێمی كوردستان سزاكەی بۆ بدات

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرای كردووە، ئەو سزایەی كە بەسەریدا سەپێنراوە و بڕەگەی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، توركیا دەیەوێت هەرێمی كوردستان پارەی سزاكە بداتەوە بە عیراق.
بلومبێرگ لە زاری بەرپرسانی توركیاوە بڵاویكردووەتەوە، لە پرسی دەستكردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، توركیا رۆڵی نێوەندگیر لە نێوان هەرێم و بەغدا دەبینێت، ئەوەش بۆ كۆتایی هێنان بە ناكۆكییەكان.
رونیشكراوەتەوە، گفتوگۆكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامە، ئەنقەرە دەیەوێت هەرێمی كوردستان بڕی ئەو سزایە بدات كە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس بەسەر توركیادا سەپاندوویەتی و بڕەكەی یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە.
هەر بەپێی وتەی بەرپرسانی توركیا، ئەوەش بەپێی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان لە هەناردەی نەوتدا سودمەندی یەكەم بووە.

پەیوەندیدار