روسیا دۆزینەوەی ھەردوو سندوقە رەشەکە و ١٠ تەرمی ناو فڕۆکەکەی سەرۆکی ڤاگنەری راگەیاندو بایدنیش دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەکەن.
میدیاکانی روسیا بڵاویانکردووەتەوە، ھێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی یڤگینی بریگۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەر دۆزینەوەی ھەردوو سندوقی رەشی فڕۆکەکە و تەرمی ھەر ١٠ کەسەکەی ناو فڕۆکەکەیان راگەیاندووە کە سیانیان تیمی فڕۆکەوانی و حەوتەکەی تریش پریگۆژین و جێگرەکەی و پێنج کەسی نزیکی بوون و تائێستاش لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاندووە، لێپرسراوانی ئەمریکا تیمیکێی پسپۆڕیان پێکھێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی یڤگینی بریگۆژین سەرۆکی گروپی ڤاگنەر و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا راستییەکان ئاشکرا دەکەن.