سترێس چی لە روخساری مرۆڤ دەکات؟

سترێس و دڵەڕاوکێ کۆمەڵێک کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و دەروونی کەسەکان هەیە و بەشێک لەو کێشانەی رووبەڕووی پێست دەبێتەوە هۆکارەی سترێسی لەڕادەبەدەرە.
ناسکبوونەوەی موو: سترێسی دەبێتە هۆی ئەوەی مووەکانتان لە قۆناغی یەکەمی گەشە‌کردندا بچەن ناو قۆناغی پشوودانەوە و ئەمەش رووتانەوەی قژی لێدەکەوێتەوە و سووڕە سروشتیەکەی تێک دەچێت.
وشکبوونی پێست: زۆربەمان بە رادەی پێویست ئاو ناخۆینەوە. لەلایەکەوە سترێس دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست و دۆخەکە خراپتر دەکات. ئەگەر سترێستان هەیە واتە بە رادەی پێویست ئاو ناخۆنەوە و بەم جۆرە پێستتان وشک دەبێت. ئەو کەسانەی سترێستان هەیە دەبنە هۆگری قاوە و کۆلا و یان تووشی کەمخەوی دەبن.
پەڵەی رەشی ژێر چاو: تێکچوونی سیستمی خەو کە لە ئەنجامی سترێس و دڵەڕاوکێدا دروست دەبێت هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی شلەمەنیەکان لە ژێر پێڵوودا و ئەم بەشە تووشی ئاوسان دەبێت و بە شێوەی پەڵەی ڕەش خۆی دەردەخات.
چرچبوونی دەوروپشتی چاو: سترێس هۆکارە بۆ پیربوونی خێرا و ئەمەش لە خەوتنی ناتەندروستەوە سەرچاوە دەگرێت. حاڵەتی چاوەکانتان دەگۆڕدرێت و جوانیی برۆکانتان کەم دەبێتەوە و هەر ئەوەش نیشانەکانی گەنجێتی لە ئێوەدا کەم دەکاتەوە.

پەیوەندیدار