ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق روبەری ٦٥٠ کیلۆمەتر بۆشایی ئەمنی لە سنوری چوار پارێزا پڕدەکەنەوە.
رۆژنامەی سەباحی رەسمی عێراق بڵاویکردەوە، ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق رووبەرێکی فراوان لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و دەکەونە سنوری پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک و ھەولێر پڕ دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سنورەکە لەو ناوچانەوە دەستپێدەکات کە دەکەونە سنوری ئێران لە خانەقین و رووبەری ناوچەکە ٦٥٠ کیلۆمەترە.