هاوسەرۆکانی نوێی هەدەپە هەڵبژێردران

لە کۆنگرەی چوارەمی نائاسایی هەدەپەدا، هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران.

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ناوەندنی بازرگانی جیهان ئەنجامدا و تێیدا هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ لە ناوەندنی بازرگانیی جیهان، پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە چوارەمین کۆنگرەی خۆی، بە بەشداری ٩٠٤ نوێنەری پارتەکە ئەنجامدا و بە دەنگدانی ئەندامان، هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران.

هەر لە کۆنگرەکەدا ئەنجومەنی پارت و لیژنە پەیوەندیدارەکان لە ناو هەدەپەدا هەڵبژێردران.

هەروەها ئەندامانی ئەنجوومەنی پارت، ئەندامانی جێگری ئەنجوومەنی پارت، ئەندامانی لیژنەی دیسپلین و ئەندامانی لیژنەی دانوستان هەڵبژێردران.

جێگەی ئاماژەیە، کۆتاجار لە ٣ـی تەمووزی ٢٠٢٢، هەدەپە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست، تێیدا هەر یەک لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار وەک هاوسەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردران.

پەیوەندیدار