ئەم هەفتەیە دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن ڕوودەدات

ئەم هەفتەیە ئاسمان لە سەرانسەری جیهان بە “مانگی شین” ڕووناک دەبێتەوە، ئەمەش دیمەنێکی دەگمەنە کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا تەنها جارێک ڕوودەدات.

ڕۆژنامەی بەریتانی “Daily Mail” ڕایگەیاندووە، سێیەم مانگی زەبەلاحی ئەمساڵ لە ٣٠ی ئاب لە نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٣٥ GMT (لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ٣١ی ئاب) دەردەکەوێت.

وێڕای ناوەکەی کە بە مانگی شین ناسراوە، بەڵام مانگ هیچ ڕەنگێکی جیاوازی نابێت و هەمان سێبەری خۆڵەمێشی ئاسایی خۆیی دەبێت، بەڵام ڕەنگە قەبارەکەی تا ٪١٤ گەورەتر و ٪٣٠ گەشاوەتر لە ئاسایی دەربکەوێت.

بەگشتی دیاردەی مانگی شین هەر ٢ یان ٣ ساڵ جارێک ڕوودەدات، دوایین دەرکەوتنی لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ بووە، لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا وەک ساڵی ٢٠١٨ لە ماوەی ساڵێکدا دوو جار دووبارە دەبێتەوە.

شارەزایان ئامۆژگاری کوژاندنەوەی ڕووناکییەکانی ماڵەوە دەکەن بۆ باشترکردنی بینین، ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕوودانی ئەم دیاردەیە تاڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە پیسبوونی کەشوهەوا.

٤ مانگی زەبەلاح لە ساڵی ٢٠٢٣ دەردەکەون، تا ئێستا دوو مانگی زەبەلاح دەرکەوتوون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوو مانگی دیکە دەردەکەون.

پەیوەندیدار