ژمارەی توشبووان بە پەتای خوێنبەربوون لە عێراق زیادی کردووە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 501 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 63 کەس گیانیان لەدەستداوە و بەردەوامیش ژمارەکە لە بەرزبوونەوەدایە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 501 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش 63 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترتن ژمارەی لە پارێزگای میسان بوون بەوەی 123 کەس تووشبوون و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەکەی شاری بەغداد 80 حاڵەتی تووشبوون و 14 حاڵەتی مردنی تێدا تۆمارکراوە، و پارێزگاکانی ئەنبار و کەربەلاش لەو ژمارەیە بەدەرنین.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی رێورەسمی چلە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێوشوێنە خۆپارێزییەکانی چڕ کردووەتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆر زیارەتکار مەترسی بەرزبوونەوەی ژمارەکە هەیە.

پەیوەندیدار