ئه‌نجامی تیروپشكی یارییه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

رۆژی پێنجشه‌م تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2023-2024 به‌ڕێوه‌چوو.

یانه‌ به‌شداره‌كان له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا به‌سه‌ر 8 گرووپ دابه‌ش بوون و هه‌ر گرووپێك له‌ 4 تیپ پێكهاتووه‌.

ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ كه‌وته‌وه‌:-

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م / بایرن میونشن، مانچسته‌ر یونایتد، كۆپنهاگن، گه‌له‌ته‌سه‌ڕای

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م / سڤیلییه‌، ئارسناڵ، ئایندهۆڤن، لانس

كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م / ناپۆلی، ریال مه‌درید، سپۆرتینگ براگا، یۆنیۆن به‌رلین

كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م / به‌نفیكا، ئینته‌ر میلان، سالزبۆرگ، ریال سۆسیداد

كۆمه‌ڵه‌ی پێنجشه‌م / فینۆرد، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، لازیۆ، سێلتیك

كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م / پاریس سان جێرمان، بڕووسیا دۆرتمۆند، میلان، نیوكاسل

كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م / مانچسته‌ر سیتی، لایپزیگ، رێد ستار به‌لگراد، یۆنگ بۆیز

كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م / به‌رشه‌لۆنه‌، پۆرتۆ، شاختار، ئه‌نتویرب

بڕیاره‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌ رۆژانی 19 و 20ی ئه‌یلوولی داهاتوو ئه‌نجام بدرێن، هه‌روه‌ها یاریی كۆتاییش له‌ سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی 2024 له‌نێو یاریگه‌ی وێمبڵی له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی ئینگلته‌ڕا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پەیوەندیدار