ڕاگەیەنراوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە ڕووداوەكانی شاری كەركوك

هاونیشتمانیانی کوردستان..
‎خەڵکی بەشەرەفی کەرکوکی هەمیشە قوربانی..

لە کاتێکدا هەموو لایەکمان چاوەروانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بوین تا شەرعیەتی یاسایی و دیموکراسی بگەرێتەوە بۆ پارێزگای کەرکوک. کەچی بە پێچەوانەوە. ئەوەی لە چەند رۆژانی رابردوو بەپلان و نەخشەیەكی دارێژراو کۆمەڵەخەڵکێکی نامۆ و شۆڤێنی بە ئامانجی تێکدانی رەوشی کەرکوک و خولقاندنی هەلو مەرجێکی خراپ رێگای نێوان کەرکوک و هەولێریان داخست. ئامانج لەم کارە گیرە شێوێنیە خولقاندنی کەشێکە بۆ ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن لە کەرکوک و درێژە پێدانی ئیدارەی سەپێنراوی ناشەرعی .
جەماوەری خۆراگری کەرکوک، ئەوەی لە رۆژانی رابردوو ڕوویدا بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و خوێنی شەهید و بریندارەکانمان لە ئەستۆی ئەو حکومەتەیە. کە چەند رۆژە رێگای داوە کۆمەڵەخەلکێکی نامۆ بە کەرکوک دوور لە هەموو بەهایەکی دیموکراسی و مەدەنی رێگاسەرکیەکانی شاری کەرکوکیان گرتووە و جۆرەها وتافی شۆڤێنی دژی گەلی کورد دەوتەوە بۆیە هەر ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی سەبر و ئارامی گەنجانی کەرکوک نەمێنێت و بڕژێنە سەر شەقام و سنورێک بۆ شۆڤێنیە کان دابنێن، کە جی هێزە جەکدارەکانی حکومەت، لەبری پاراستنی خۆپیشاندەران. لوولەی جەکەکانیان کردە خۆپیشاندەران و بەم کارەیان جەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە،. بۆیە داو لە حکومەتی ئیتحادی دەکەین بە زووترین کات تاوان بارانی شەهید کردنی گەنجانی کورد رادەستی یاسا بکەن تا سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

لەهەمان کات دا ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رووی دەمان دەکەینە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.

کوردستان بەگشتی و کەرکوک بەتایبەتی بەقۆناغێکی هەستیار و دژوار تێدەپەرێت. بۆیە هەرچی زووە لە ئاستی باڵا کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان ئەنجامبدرێت و کێشەو ناکۆکیە لاوەکیەکان وەلاوە بنرێت و لە چوار چێوەی پڕۆژەیەکی نیشتیمانی و کارنامەیەکی گونجاو بەئەرکی ئەم قۆناغە هەڵسین و ڕووبە ڕووی هەموو ئاڵانگاری ومەترسیەکان ببینەوە.
لە کۆتاییدا، سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و ئومێدی چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین

لقی کەرکوک
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣ ی ٩ی ٢٠٢٣

پەیوەندیدار