ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوا لە لایەنە ناکۆکەکانی دێرەزور دەکات دەستبەجێ گرژییەکان بوەستێنن و پشتیوانی خۆیشی بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات دوپاتدەکاتەوە.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، داوا لە لایەنە ناکۆکەکانی دێرەزور دەکات خۆیان نەخەنە ناو ئەو پیلانە نەگریسەی کە بەڵێنی پاداشتی زۆر دەدەن بەڵام تەنھا نەھامەتی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەھێنن، بۆیە گرنگە سەرکردە لۆکاڵییەکان دەستبەجێ شەڕ بوەستێنن.
دەشڵێت، ھاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و داواش لە ھەموو ھێزەکان بگەنە چارەسەرێکی ئاشتیانە کە ڕێگە بدات ھەمووان سەرنجمان لەسەر ئامانجی ھاوبەشمان بێت کە شکستی بەردەوامی داعشە.
لە ٢٧ـی ئابەوە بەھۆی دوورخستنەوەی فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات و بەشێک لە چەکداری ھۆزەکانی دێرەزور دروستبووە و لەوماوەیەشدا لانیکەم ٥٤ کەس کوژراون.