شەوی ڕابردوو لە پارێزگای سمنانی ئێران شەش كرێكار بەهۆی داڕوخانی كانێكی خەڵوزەوە گیانیان لەدەستداو چەند كرێكاری دیكەش برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی داڕوخانی كانێكی خەڵوز لە پارێزگای سمنانی ئێران ڕویداوەو تیایدا شەش كرێكار گیانیان لەدەستداو چەند كرێكاری دیكەش برینداربوون.
باس لەوەشكرداوە: كانە خەڵوزەكە لە قوڵایی 400 مەتر لەژێر زەوییەوە تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە بەتەواوی داڕوخاوە و هاوكات تەقینەوەكەش بەهۆی پەنگخواردنەوەی غازەوە بووە.