دادگای فیدڕالی عێراق بڕیاریدا بە نادەستوریبونی ڕێكکەوتننامەی نێوان عێراق و کوێت بۆ ڕێکخستنی سنوری ئاوی خورعەبدوڵا.
دادگای فیدڕالی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، دانیشتنێکی تایبەت سەبارەت بەو دۆسیەیە ئەنجامدرا و بڕیاردرا بە نادەستوریبونی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی دەوڵەتی کوێت دەربارەی ڕێکخستنی سنوری دەریایی خورعەبدوڵا کە لەساڵی 2013 ئەنجامدراوە.
دادگا ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگا ئەو بڕیارەی داوە بەهۆی ئەوە پێچەوانەی مادەی 61ی دەستوری عێراق کە دەڵێت: ڕێکخستنی پرۆسەی ڕاستاندنی پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بە دەنگدانی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران لە پەرلەمان ئەنجامدەدرێت.
ڕوباری خورعەبدوڵا دەکەوێتە باکوری کەنداوی عەرەبی لەنیوان دورگەی بوبیان و نیمچە دورگەی فاوی عێراق، خور عەبدوڵا درێژدەبێتەوە بۆ ناو خاکی عێراق و خور زوبەیر لە مینای ئوم قەسر پێکدەهێنێت.