فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە دێرەزور و دەشڵێت، سوپای سوریا لە مەنبج کشاوەتەوە، بەڵام گروپی چەکداری تورکیا روبەڕوی ھەسەدە بووەتەوە.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەسەدە بە ناردنی ھێزی زیاتر بۆ دێرەزور لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچەیە و لەئێستادا تاڕادەیەک تواندراوە ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێندرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپای سوریا لە مەنبج کشاوەتەوە، بەڵام تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە ھێرشدەکەنەسەر تەلتەمر و مەنبج بە مەبەستی دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی لەو ناوچانە.
فەرماندەی گشتی ھێزە سوریای دیموکرات راشیگەیاند، پیلانێکی سوپای سوریایان بۆ کۆنترۆڵکردنی دێرەزور پووچەڵکردەوە، ھۆزە عەرەبەکانی ناوچەکەش ھاتنەوەی سوپای سوریا بۆ ناوچەکە رەتدەکەنەوە.