حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی سەركردەی تێكۆشەر عەبدولخالق زەنگەنە دەكات

پرسەنامە

بەداخەوە ئەمڕۆ کاک “عەبدولخالق زەنگەنە” ماڵئاوایی کرد، ، لەو پێوەندە خەمناكەدا بە ناوی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پرسە و هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە کەس و کار و لە خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین.
کاک عەبدولخالق زەنگەنە سەرکردە و تێکۆشەرێکی دیاری گۆڕەپانی سیاسی کوردستان بوو، پتر لە نیو سەدە لە تەمەنی لە شۆڕش و خەباتی بەردەوام بوو، لە بواری ڕۆژنامەگەری و تێکۆشان بۆ مافەکانی مرۆڤ جێگەی دەستی دیار بوو ، ئەندامی دامەزرێنەری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو، تا ساڵی 1996ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب بوو، لەسەر لیستی حزبمان ئەندامی خوولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بوو. ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی خانەوادەکەیان بێ، ڕوحی کاک عەبدولخالق زەنگەنە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
سەبر و ئارامی بۆ هەموو لایەك .

مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
5ی ئەیلوولی 2023

پەیوەندیدار