ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت: چەند دۆسییەی تایبەت بە گەندەڵى، لە دژى سەرۆک وەزیرانی پێشوى عێراق کراونەتەوە و بەوهۆیەوە دەستگیر دەکرێت.
تورکی جودعان، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی بە پێگەی (بغداد الیوم)ـی راگەیاندوە: بڕیاری دەستگیرکردن دژی کازمی لە ژێر رۆشنایی هەبونی سی دۆسیەى گەندەڵییدایە.
دەڵێت: زیاتر لە 20 دۆسیەی دیكە هەیە کە لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچونیان بۆ دەکەن کە رێژەى گەندەڵی لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق نیشاندەدات.
ڕاشیگەیاند:، لێکۆڵینەوەکان پێویستان بە کاتە بۆ ئەوەی راستیەکان لە بەردەم ڕای گشتیدا دەربکەون و بڕیاری کۆتاییش لای دەسەڵاتی دادوەرییە .
ئاماژەی بەوەش کردوە، کازمی بە تەنها دەستی لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا نەبوە، بەڵکو لەلایەن خۆی و یاریدەدەرەکانییەوە بە شێوازی جۆراوجۆر پارەی گشتی بە تاڵان بردراوە