نێمار: مێسی لە ئەرجەنتین لە بەهەشت دەژیا و لە پاریس لە دۆزەخدا بوو

نێماڕ داسیلیڤای یاریزانی نوێی یانەی هیلالی سعودی ئاشکرای دەکات، کە خودی خۆی و لیۆنێل مێسی لە پاریس سانجێرمان دڵخۆش نەبوون. نێمار لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان وتی: من و مێسی دڵتەنگ بووین بەو شتانەی لە پاریس سانجێرمان ڕوویدا، ئێمە چووینە پاریس بۆ ئەوەی باشترین پێشکەش بکەین، ویستمان مێژوو لە یانەکە بنووسینەوە.نێماڕ ڕاشیگەیاند، کە دڵخۆشە بەو شتانەی مێسی لەم چەند ساڵەی دوایدا بەدەستی هێناوە، بەڵام لە هەمان کاتدا بۆی دڵتەنگە، چونکە لیۆ لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بەهەشتدا دەژیا، بەڵام لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە دۆزەخدا بوو، خۆیشی بە هەمان شێوەی مێسی بووە.نێماڕ لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو ئاماژەی بەوە کرد، ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ یانەی سانتۆس هەیە، بەڵام نازانێت کەی دەبێت.لە کۆتایدا یاریزانەکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەڵێت: ئەگەر ئانچلۆتی ببێتە راهێنەری سامبا پێشوازییەکی زۆر باشی لێدەکرێت، چونکە لە تۆپی پێدا هەموو شتێکی بردووەتەوە و ئەگەر دەرفەتیشم بۆ ڕەخسا لەگەڵیدا کار بکەم چێژی زۆر لێوەردەگرم.

پەیوەندیدار