سەرۆكی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند: بەهۆی زیادبوونی رێژەی پاشماوە پلاستیكییەكان لەكەرتە ژیانییەكانی عێراق، هەڕەشەی جدی لەسەر ژینگەو ژیانی خەڵك دروستبووە.
فازڵ غەراوی سەرۆكی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق راشیگەیاند: بەپێی هەڵسەنگاندنەكانییان تاساڵی 2040 رێژەی پلاستیك لە ژینگەی عێراقدا، دوو هێندەو نیوی ئێستا زیاد دەكات، ئەمەش پێویستی بەهەوڵی بەپەلەی حكومەت هەیە بۆ كەمكردنەوەی پاشماوە پلاستیكییەكان و بەكارهێنانیان لە پرۆژەكانی ریسایكلین، بەپێچەوانەوە لایەنی بایۆلۆجی لە عێراق لەبەردەم مەترسییەكی گەورەدایە.
بەپێی توێژینەوەیەك كە هەردوو زانكۆی كۆڵۆمبیا و بیڵی ئەمەریكی بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆڕبەندی ئابووری جیهانی ئەنجامیان داوە، لەڕووی تەندروستییەوە، ژینگەی عێراق پلەی 102 ی لە كۆی 180 وڵات گرتووە و لەرووی گرتنەبەری سیاسەتی تایبەت بە پارێزگاری لە ژینگە، پلەی كۆتایی گرتووە.