پرسەنامە
هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ ” ئەحمەد وەلی ” پێشمەرگە و کادیری تێکۆشەری ناوچەی دەشتی هەولێری حزبمان و برای کاک سەعید و هاوڕێیان سمایل و سابیر و زیاد وەلی لە ناخەوە خەمباری کردین، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێیانی لقی هەولێر و ناوچەی دەشتی هەولێر و لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و هاوخەمی خۆمان بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین. هاوڕێ ئەحمەد وەلی ڕۆلەی خانەوادەیەکی تێکۆشەر بوو، مرۆڤێکی خاکی و خۆشەویستی هاوڕێ و کەس و کار و ناوچەکە بوو، هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی خانەوادەکەیان بێ ،ڕوحی هاوڕێ ئەحمەد وەلی شاد بێ و جێگەی بەهەشت بێ.
سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
7ی ئەیلوولی 2023