گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتەکانی تۆپی زێرین بۆ پیاوان و خانمان ئاشکراکرد و هەروەها پاڵوراوانی خەڵاتی کوپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی خوار 21 ساڵ و خەلاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵ ئاشکراکرد.
لەسەر ئاستی پیاوان بۆ خەڵاتی تۆپی زێرین رکابەرییەکەی بەهێز هەیە لە نێوان لیۆنێل میسی و ئیرلینگ هالاند و کیلیان مباپێ و هەروەها کەریم بنزیمە و ڤینسیۆس ودی برۆین ئۆسیمین پاڵێوراون.
هەروەها ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لە لیستی پاڵێوراوان بۆ یەکەمجار و دوای 17 ساڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لیستی پاڵێوراوان بۆ خەلاتی تۆپی زێرین پاڵێوراو نەبوو .
لەسەر ئاستی ئافرەتان بۆ خەڵاتی تۆپی زێرین گرنگترین پاڵیوراوان برییتییە لە ئیتانا بۆنماتی باشترین یاریزانی ئەوروپا و ئۆلگا کارمانۆ لیندا کاسیدۆ ئەلێکساندرا پۆپ .
بۆ خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان فرانس فووتبۆڵ ناوی 12 گۆڵپارێزی بڵاوکردەوە کە پاڵوراون بۆ خەڵاتەکە کە گرنگترینیان ئیمالیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا و ئەرجەنتین و ئیدرۆسنی گۆڵپارێزی مانچستەر سیتی و کۆرتوا و تێرشتیگنی ئەڵمانی.
خەڵاتی کوپا بۆ باشترین یاریزانی یاریزانی لاوی خوار 21 ساڵ پاڵێوراوەکان بریتی بوون لە بیلینگهام و گاڤی و موسیالا کاماڤینگا و پێدری چاڤی سیمۆنس بالدی هۆیلاند .
وا بڕیارە لە 30ی مانگی 10 لە پاریس براوەی خەڵاتی باشترینەکانی تۆپی زێرین و خەڵەتکانی یاشین و کوپا ئاشکرابکرێت.