دواى 22 ساڵ ناسنامەى دوو قوربانى روداوەکەى 11ـى سێپتەمبەر ئاشکرا کران

دواى 22 ساڵ، ناسنامەى دوو قوربانیی روداوەکەى 11ـى سێپتەمبەر لە ئەمەریکا ئاشکرا کرا و دواى دوو ساڵیش ئەمە یەکەمجارە ناسنامەى نوێی ئەو روداوە ئاشکرا بکرێن.

دەسەڵاتدارانى ئەمەریکا رایانگەیاندوە؛ ئەو دوو ناسنامەیەى ئاشکرا کراون ناسنامەى ژن و پیاوێکە کە لە روداوەکەى 11ـى سێپتەمبەر کەوتونەتە خوارەوە، بەڵام لەسەر داواکاریی خێزانەکەیان ناو و زانیارییەکانیان بڵاونەکراونەتەوە.

لەوبارەیەوە سەرۆکى شارەوانیی نیویۆرک رایگەیاند؛ هیوادارین دۆزرینەوەى ئەم ناسنامانە دڵنەواییەک بێت بۆ خێزانەکانیان و دەشڵێت: هەوڵەکان بەردەوام دەبن تا تەواوى قوربانیانى روداوەکە ناسنامەکانیان ئاشکرا بکرێت.

کۆتا جار کە ناسنامەى قوربانیانى روداوەکەى 11ـى سێپتەمبەر ئاشکرا کراوە ساڵى 2021 بوە، بەشێک لە قوربانیان بەهۆى داڕمانى باڵەخانەکانەوە هیچ شوێنەوانرێکیان لە روداوەکەدا نەماوە و بەهۆى ئەوەیشەوە پڕۆسەى دۆزینەوە و ناسینەوەیان پڕۆسەیەکى قورسە و کاتێکى زۆر دەخایەنێت.

رۆژی دووشەممە22 ساڵ بەسەر روداوەکەى 11ـى سێپتەمبەرى ئەمەریکا تێپەڕدەبێت، کاتێک دوو فڕۆكەی نەفەرهەڵگر خۆیان کێشا بە دوو تاوەرى بازرگانى لە نیویۆرکى ئەمەریکا و ئەو وڵاتەش رێکخراوى ئەلقاعیدەیان تۆمەتبار کرد، لە روداوەکەدا دوو هەزار و 996 کەس گیانیان لەدەستدا.

پەیوەندیدار