وەزیری نەوتی عێڕاق: 4.23 ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە بەرهەمدەهێنرێت

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند کە رۆژانە وڵاتەکە رۆژانە 4.23 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و تێکڕای نرخی بەرمیلێکیش 83 دۆلارە.

حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لەمیانی بەشداریکردنیدا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بۆ پڕۆژە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، ” تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق 4.23 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەکردنی نەوت 3.35 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا “.

ئەوەشی خستەڕوو، “وەزارەتی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کاردەکات کە پەرە بە کەرتی نەوت و بەرهەمهێنان بدات لە رۆژئاوا و باشوور، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بەرزکردنەوەی بوارەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا”.

باسی لەوەشکرد، “زیادبوونی یەدەگی نیشتمانیی نەوت و گاز بە بڕی 6 ملیار بەرمیل نەوت و یەدەگی غاز کە 32 ملیار پێ سێجا ستانداردە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، ” وەزارەتی نەوت لە ماوەی حکومەتی ئێستادا، توانی گرێبەستێک واژوو بکات بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ئێریدۆ بە توانای بەرهەمهێنانی 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هەروەها تەواوکردن و بەڕێوەبردنی پاڵاوگەی ستراتیژیی کەربەلا لەگەڵیدا توانای 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا “.

پەیوەندیدار