ئەمریکا داوا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات ناکۆکی و کێشەکانی نێوانیان چارەسەربکەن

ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات، ناکۆکییەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکەن، بەشێوەیەک لە بەرژەوەندی ھاوڵاتییان بێت.

ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمریکا داوا لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات لەسەر بنەمای دەستوور کێشەکانیان چارەسەربکەن و کۆتایی بە ناکۆکییەکانی نێوانیان بھێنن.

پەیوەندیدار