دیگۆ سیمیۆنی : لیۆنێل میسی باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە گەردووندا

دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی راهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی جەختی لەوەکردەوە کە لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی باشترین یاریزانی جیهانە لەئێستادا، ئاماژەی بەوەشکرد هۆکارەکەی بەدەستهێنانی مۆندیالی قەتەر بوو لە ساڵی ڕابردوودا.

سیمیۆنی لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یانەکەی کاتێک پرسیاریان لێکرد کە باشترین یاریزانی گەردون کێیە لەئیستادا، دوپاتیکردەوە کە لیۆنێل میسی نازناوی مۆندیالی بەدەستهیناوە کەواتە پێویستە چی تر بەدەستبهێنێت تا ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.

پەیوەندیدار