حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان: تیرۆرکردنی دەنیز جەودەت بولبن بە توندی شەرمەزار دەکەین

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی ئەیلولی 2023 دەنیز جەودەت بولبن ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە نووسینگەی فەرمی KNK لە شاری هەولێر تیرۆرکرا.
ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەم کارە تیرۆرستییە ترسنۆکانەیە بە توندی پڕۆتستۆ و شەرمەزار دەکەین، ئەم کارە تیرۆرستییە، هەر تاوان و دەستدرێژی نییە بۆ سەر گیانی مرۆڤێکی سڤیل ، بەڵکو دەستدرێژیە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بۆیە داوا لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین تاوانباری ئەم تاوانە تیرۆرستییە بە زووترین کات بدۆزنەوە و بدەنە دەست یاسا و سنوورێک دابنرێت بۆ تیرۆرکردنی خەلکی سڤیل و ئازادیخوازی پارچەکانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
مەرگ و شەرمەزاری بۆ تیرۆریستان و داگیرکەران و دوژمنانی ئازادی و دیموکراسی.
درود بۆ گیانی کاک دەنیز جەودەت و هەموو قوربانییانی دەستی تیرۆر و تاوانکاری.
سەرکەوتن بۆ ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی كوردستان.

مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
18ی ئەیلولی 2023

پەیوەندیدار