وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم: پارەكەی بەغداد قەرزە، ئێمەش ئازادین بۆچی مانگێكی خەرج دەكەین، بە موچەی مانگی حەوت دەستپێدەكەین و دواتر مانگی هەشت.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیایەكی نزیك لە حیزبەكەی ڕاگەیاند: ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی 7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12، نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم داوامانكردووه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجده‌كات.
باسی لەوەشكرد، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی 7 و 8 یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئێمه به مووچه‌ی مانگی (7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی (8و (9)به‌مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین، ووتیشی: بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین.
ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد. ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه مووچه‌كانی تریش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و مووچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه روو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبوونی ده‌ستوری و یاسایی كه‌وتۆته سه‌ری لایه‌نی هه‌رێم نیه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیه، چونكه هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندبونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه‌و به‌ته‌مان هه‌موو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێم ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانوو و پاساوێكیان نیه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی 9ی 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە سێ گوژمە و لە رێگەى سێ بانکەوە بڕى دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار وەک پشکى هەرێمى کوردستان بنێردرێت و دواتر پاکتاو بکرێت کە بۆ مانگەکانى ئەیلوول و تیشرینى یەکەم و دووەم دەبێت.