لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی عێراق ئەماژەی بەوە كردوە: لەحەوت مانگی رابردوودا، بەگۆێرەی داتاكانی وەزارەتی دارای، سەرجەم داهاتی عێراق بەنەوتی ونا نەوتیەوە زیاتر لە 65 ترلیۆن دینار بووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو: داهاتەكانی عێراق بەگشتی زیادیكردوە وحكومەتیش بەردەوام هەوڵدەدات سەرچاوەكانی داهاتی نانەوتی زیاد بكات تاوەكو وابكات كە لەڕووی داهاتەوە كەمتر پشت بە نەوت ببەستێت.
لە كاتێكدا، بەگوێرەی داتاكان، تا ئێستاش داهاتی نەوت نزیكەی لەسەدا 95 داهاتی عێراق پێكدەهێنێت، بەو پێیەی داهاتی نانەوتی لە وڵاتدا بەرەوپێشچوونی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.