یه‌كێتی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر بۆردومانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند نیگه‌رانه بۆ گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ند كه‌سێك له‌و بۆردومانه‌دا.
یەکێتی ئەوروپا رایگه‌یاندووه، پشتیوانی ده‌كه‌ن لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری عێراق و نیگه‌رانین بۆ لەدەستدانی چه‌ند كه‌سێك لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە هەرێمی کوردستانی عێراق (پارێزگاری سلێمانی).
یه‌كێتی ئه‌ورووپا راشیگه‌یاندووه، پشتیوانیکردن لە یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەروەری عێراق لە پێشەنگی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بووه و دەمێنێتەوە.