دادگای فیدراڵیی داوایەكی بۆ ڕاگرتنی پێدانی قەرز بە حكومەتی هەرێم ڕەتكردەوە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،”دادگای باڵای فیدراڵیی داواكاری پەرلەمانتارێكی بۆ ڕاگرتنی پێدانی قەرز بە حكومەتی هەرێم ڕەتكردەوە”.

ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،”دادگای باڵای فیدراڵی داواكاریی پەرلەمانتار (موستەفا سەنەد)ی ڕەتكردەوە بۆ دەركردنی بڕیاری ولائی بۆ ڕاگرتنی كاركردن بۆ هەردوو بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ ژمارە 23500 و 23520 لە ساڵی 2023 تایبەت بە پێدانی قەرزێك بە بڕی 700 ملیار دیناری مانگانە بۆ سێ مانگ بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

پەیوەندیدار